جیهان

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیكۆردی پێلێ دەشكێنێت و دەبێتە دووەم گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ

یاریگا-  كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ڕیكۆردێكی مێژووی بۆ خۆی نووسیەوە.

كریستیانۆ سەركردایەتی یوڤێنتوسی كرد بۆ بردنەوە لە ئۆدەنیزی و توانیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە ببەنەوە و دۆن توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بە تۆماركردنی ئەو دوو گۆڵە ئەفسانە پورتوگالیەكە كۆی گۆڵەكانی لە یاریە فەرمیەكاندا بۆ 758 گۆڵ لە 1035 یاریدا بەرزكردەوە و بوو بە  دووەم گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ و ژمارەكەی پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی شكاند كە 757 گۆڵی لە كۆی ئەنجامدانی 815 یاری تۆمار كردبوو.

شایەنی باسە جۆسیف بیكانی نەمساوی خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە مێژووی تۆپی پێدا بە تۆماركردنی 766 گۆڵ لە 495 یاریدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button