ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئاماژەی چوونی دێلی ئالی بۆ پاریس بەدەرکەوت

یاریگا- ئاماژەکانی پەیوەندی کردنی دێلی ئالی بە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە دەرکەوتووە و یاریزانە ئینگلیزییەکە دەنگۆی یەکگرتنەوەی لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچتینۆ بەهێزتر دەکات.

دوێنی پی ئێس جی بە فەر پۆچێتینۆی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشان کرد لە جێگەی تۆماس توخێلی لەسەر کار لادراو.

ماوەیەکە دەنگۆی چوونی دێلی ئالی بۆ پاریس هاتۆتە ئاراوه و، لە تازەترین پێشهاتیشدا ئەو یاریزانە “لایک”ی هەواڵەکانی پۆچێتینۆ و ئەرکە نوێیەکەی پاریسی کردووە.

ئالی چوار وەرز و نیو لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکەدا بوو لە تۆتنهام و لە باشترین ئاستەکانی خۆیدا بوو. بەڵام لەگەڵ جۆزێ مۆرینهۆ هەلی پێ نادرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button