ئیسپانیا

ئەسینسیۆ: بە شێوازێكی نایاب بەرامبەر سێلتافیگۆ دەركەووتین

یاریگا- ماركۆ ئەسینسیۆ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان دەربڕی.

ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سێلتافیگۆی بردەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە ئەسینسیۆ ووتی: پێوویستە هەلی زۆرت بۆ بڕەخسێت تا یاری بكەیت و ئاستی خۆت پیشان بدەیت ، بە هەموو توانامەوە دەجەنگم بۆ بەدەستهێنانی پێگەی پێكهاتەی سەرەكی.

هەروەها ووتیشی: لەسەرەتای وەرزەوە زۆر هەوڵی گۆڵكردنم داوە و لە كۆتایشدا توانیم و زۆر دڵخۆشم بە تۆماركردنی گۆڵەكەم بەڵام لە كۆتاییدا گرنگترین شت بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكەیە.

لە كۆتایشدا ووتی: هەموو شتێك لەم وەرزەدا ئاڵۆزە بەهۆی ئەو بارودۆخەی تێیدا دەژین ، بەلام ئێمە بە باشی مامەلەی لەگەل دەكەین و بەو شێوەیەش چەندین یاری دەبەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button