ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پیۆلی باس لە نیازی میلان دەکات لە بازاڕی گواستنەوەکان

یاریگا- ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ئەی سی میلان ئاماژەی کرد بە نیازی یانەکە لە بازاڕی گواستنەوەکان.

ڕۆژی چوارشەممە میلان یاریی لووتکەی سێریائەی ئەنجام دەدات بەرامبەر یوڤێنتوس لە میانی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵی.

پێش ئەو یارییە. پیۆلی خۆی دا له چەند تەوەرێک و لە بابەتی گرێبەستکردنی نوێ گوتی: “ساڵی ڕابردوو دەستمان کرد بە بونیاتنانی تیمەکە، بۆیە ئێستا ڕێسا و بنەماکان جێگیر کراون. دەبێت لەگەڵ ئەم تیمە هاندانمان هەبێ بۆ بەرەوپێشچوون و هەموو یارییەک برسی بین بۆ بردنەوە.”

ڕۆسۆنێری ساڵی 2020ی بە پێشەنگی سێرایائەی کۆتایی پێ هێنا بە جیاوازیی خاڵێک لەگەڵ ئینتەر میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button