ئیتاڵیا

بیۆلی: ئیبراهیمۆڤیچ خەڵاتی خودایە بۆ میلان

یاریگا- ستیڤانۆ بیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی هاتنی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ میلان ساڵی ڕابردوو وەك دیاریەكی خودای وابوو.

وەرزی پێشوو بۆ جاری دووەم سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ گەڕایەوە بۆ سان سیرۆ.

دوای گەڕانەوەی گۆڵكارە سویدیەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە و لە كۆی ئەنجامدانی 24 یاری لە خولی ئیتاڵیدا توانیویەتی 20گۆڵ تۆمار بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر بینڤینتۆ بیۆلی ووتی: كاتێك زلاتان گەشت ، دەمانزانی ساتێكی هەستیارە لە پڕۆژەكەماندا ، ئەو دیاریەك بوو لە ئاسمانەوە، خەڵاتێكی خودای بوو بۆ ئێمە.

هەروەها ووتیشی: ئەو دەستپێكە بەهێز و پڕ وزەیەی بەخشی بە یانەكە كە تا ئێستا وا نەبووە ، بەڕاستی ئەو پارچە ونبوو بزوێنەری یانەكەمان بوو.

شایەنی باسە ئەیسی میلان لەم وەرزەدا بە ئاستێكی بەهێزەوە دەركەووتووە بە جۆرێك كە پێشەنگی ڕیزبەندی سێریا ئەی گرتووە بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە دوای ئەنجامدانی 14 یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button