ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر هویسكا

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر هویسكا بڵاوكردەوە.

لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی خولی ئیسپانیدا بارسێلۆنا دەبێتە میوانی هویسكا.

لە لیستەكەدا ئەستێرەی یەكەمی یانەكە لیۆنێل میسی گەڕاوەتەوە كە لە یاری پێشووی یانەكەی بەهۆی پێكانەوە بانگهێشت نەكرابوو.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن ، دیست ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، ئەلینا ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوەیت ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، ئەلبا ، ماتیۆس ، دی یۆنگ ، فێربۆ ، پینا ، مینگوێزا ، كۆنراد.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی شەشەم دێت بە كۆكردنەوەی 25 خال.

بابەتی زیاتر

Back to top button