ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕاستی هەواڵی چوونی ڕامۆس بۆ تۆتنهام

یاریگا- دەنگۆی ڕۆشتنی سێرخۆ ڕامۆس لە هەرکاتێکیتر زیاتر دەبیسترێت و هەواڵی پێوەندی کردنی بە تۆتنهامەوە بۆتە جێی دەنگوباس.

ڕامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت و تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێککەوتنی دوولایەنە لەو بارەیەوە و، دەشوترێت جۆزێ مۆرینهۆ نیازی هەیە وەک گرێبەستێکی ئازاد بیگوازێتەوه سپێرس.

پێگەی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی دێفینسا سێنتراڵ، ڕاستی پشت ئەو هەواڵانەی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە سەرکردەکەی مێرەنگی هیچ نیازێکی نییه جارێکیتر لە ژێر دەستی ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆدا خۆی ببینێتەوە بەهۆی ئەو گرفتانەی لە ماوەی نێوان 2010-2013 لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی ئەو وەختی ڕیاڵدا تووشی هات و ئەمێستایش ئاسایی نەبۆتەوە.

خواستی کاپتنەکەی مێرەنگی بۆ مانەوە لە قەڵای سپی بریتییە لە مەرجی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵیتر، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک نایەوە رێساکە تێک بشکێت بەوەی یاریزانانی تەمەن سەروو 30 ساڵ تەنها ساڵێک گرێبەستیان بۆ درێژ دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button