ئینگلتەرا

گورزێکیتر بەر لیڤەرپووڵ کەوت

یاریگا- پێکان بەرۆکی لیڤەرپووڵی گرتەوە و یاریزانێکی بۆ چەند هەفتەیەک دوور دەکەوێتەوە.

کوڕانی یۆرگن کڵۆپ بەبێ جوێل ماتیپ گەشتیان کرد بۆ ئەنجامدانی یارییەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر نیوکاسڵ کە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

دوای یارییەکە، ڕاهێەرە ئەڵمانییەکە زانیاریی خسە ڕوو لە بارەی پێکانی ئەو بەرگریکاره کامیرۆنیە کە یەکشەممەی ڕابردوو بەرامبەر وێست برۆمویچ لە ماسوولکەکانی بن ڕانیدا تووشی بوو. کڵۆپ گوتی: “دوورکەوتنەوەی ئاساییا بۆ ئەم جۆرە پێکانە سێ هەفتە دەخایەنێ.”

هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ ڕێدز بەرامبەر نیوکساڵ، گەڕانەوەی تیاگۆ ئالکانتارا بوو دوای ماوەیەک لە دابڕان بەهۆی پێکانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button