ئیسپانیا

زیدان: دەبێت ئارامبگرین لەگەڵ هازارد

یاریگا-زینەدین زیدان داوا لە هەمووان دەکات ئارامیان هەبێت لەگەڵ ئێدین هازارد.

شەوی رابردوو لە یاری نێوان ئێڵچی و ریاڵ مەدرید، جارێکیتر هازارد گەڕایەوە یاریگاکان و ١٣ خولەک بەشداریکرد، لەو یارییەی مەدرید دوور لە چاوەڕوانییەکان دوو خاڵی لەدەستدا.

پاش یارییەکە زیدان وتی “هازارد گەڕایەوە ئەمشەو بەڵام دەبێت ئارام بگرین لەگەڵیدا، ئەو پێویستی بە خولەک و یاری زیاترە تاوەکو بگەڕێتەوە ئاستی خۆی ئەمە تەنها هەنگاو بە هەنگاو روودەدات”.

سەبارەت بە یارییەکەش راهێنەرە فەڕەنسییەکە وتی “چەند هەلێکی گۆڵمان هەبوو کە ئەگەر سوودمان لێ وەربگرتنایە دەکرا یارییەکە بە ئاسودەیی بەڕێوەببەین بەڵام کاتێک گۆڵی بەرامبەریان تۆمارکرد  بارودۆخەکە ئەستەم بوو”.

مەدرید دوو خاڵ لەدوای ئەتڵەتیکۆ مەدریدی پێشەنگەوەیە لە کاتێکدا هاوسێکەی دوو یاری کەمتری ئەنجامداوە. ئێڵچیش لە پلەی ١٥هەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button