ئینگلتەرا

یاریزانێکی تۆتنهام چەند هەفتەیەک دوور دەکەوێتەوە

یاریگا- پێکان یاریزانێکی تۆتنهام بۆ چەند هەفتەیەک دوور دەخاتەوە.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی سبەینێ بەرابمەر فوڵهام، جۆزێ مۆرینهۆ وردەکاری لە بارەی پێکانەکەی گاریس بەیڵەوە خستە ڕوو کە هەفتەی ڕابردوو لە ماسوولکەکانی لاقیدا تووشی هات لە میانی یاریەکەیان دژی ستۆک سیتی.

ڕاهێنەرە پوترگالیەکە گوتی: “گاریس بەرامبەر فوڵهام ئامادە نابێت. ناڵێم پێکانەکەی مەترسیدارە، بەڵام چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.”

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، پێشبینی دەکرێ ئەستێرە وێڵزیەکە تا 17ی مانگی داهاتوو نەگەڕێتەوە. تا ئەو کاتەیش، سپێرس شەش یاریی لە پێشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button