ئینگلتەرا

یەکەم داواکاری کاڤانی کاتی پەیوەندی کردنی بە مانچستەرەوە

یاریگا- هەر لەگەڵ گەیشتنیدا بە مانچستەر یونایتد، ئێدینسۆن کاڤانی وەک ئاماژەیەکی زۆر بە متمانە بەخۆبوون، داوای کردووە ژمارە “7”ی پێ بدرێ.

ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەیان بەرامبەر ڵڤرهامپتن، متمانەی خۆی بە تواناکانی کاڤانی پیشان دا و، باسی لەوەش کرد لەبەرامبەر داخوازیی گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە ڕوونکردنەوەیان پێ داوە. سۆڵشایەر گوتی: “یەکەم شت داوایر کرد، درێسی ژمارە حەوت بوو. ئێمەیش مێژووی ئەو ژمارەمان بۆ باس کرد کە یانەکە بەخۆوەی بینیوە، لەگەڵ زۆر بابەتی تر. هەرگیز هیچ گومانێکم نییه لە تواناکانی له مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو ژمارەیە.”

هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لە مانگی ئۆکتۆری ئەم ساڵ بە گرێبەستێکی یەک وەرزی ڕووی کردە ئۆڵدترافۆرد و تا ئێستا لە هەشت یارییدا توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات و وەک یەدەگێکی کاریگەری مانچستەر ڕۆڵ دەبینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button