ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

یانەیەکی ئیتاڵی لە گواستنەوەی ئۆزیل پاشگەز دەبێتەوە

یاریگا
مەسوت ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵ ئینگلیزی بە هۆی پشتگوێ خستنی لەلایەن راهێنەری یانەیەکەوە، دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و چەند یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، بەم دواییە کارگێری یانەی یۆڤێنتۆس هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکاری ئەڵمانیەکە دەست پێکرد و یانە لەندەنیەکەش ئامادەبوو لە پێناو دەستبەرداربوونی، لە نیوەی موچەکەی خۆش ببێت، بەڵام بیانکۆنێری لەناکاو لە گواستنەوەکە پاشگەزبونەتەوە و ئامادەنین ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئۆزیل ئەم وەرزە لەلایەن راهێنەری یانەکەیەوە لە لیستی پرێمەرلیگ و یۆرۆپالیگ دوور خرایەوە و بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە، بەڵام بە هۆی زۆری موچەکەی، ئامادەنیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی کە هاوینی داهاتوویە، یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button