ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

سانجێرمان لەگەڵ شوێنگرەوەی توخێل رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دوای دوورخستنەوەی توماس توخێل راهێنەری یانەکەیان، لەگەڵ ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ وەکو شوێنگرەوەی گەیشتنە رێکەوتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە تۆڕی سکای سپۆرت زانیاریی دەستکەوتووە، شازادەکان لەگەڵ راهێنەرە ئارجێنتیناییەکە گەیشتونەتە رێکەوتن و گرێبەستەکەیان لەگەڵی ئیمزا کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای پشووی سەری ساڵ راهێنەرەکەی پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەست بە ئامادەکارییەکان بکات.

لەلایەکی دیکەوە کریستین فاڵک لە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئەویش بڵاویکردووە سانجێرمان لەگەڵ توخێل لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رێکەوتن و بەم هۆیەوە ئەو یانەیە پێویستە شەش ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە راهێنەری پێشووی یانەکەیان بکەن.

Back to top button