ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ڤایرۆسی کۆرۆنا داهاتووی پۆکێتینیۆی ئالۆز کردووە

یاریگا
بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی یەک مانگە تەواوی خوڵ و پاڵەوانتیەکان وەستاون و گەشبینیەکیش هەیە هاوینی داهاتوو یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردووە بە هۆی وەستانی یارییەکانی زیانێکی گەورە بەر یانەکان دەکەوێت و بەم هۆیەوە ئەستەمە هیچ یانەیەک بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرەکانیان دەربکەن، بەم شێوەیە پۆکێتینیۆی ئارجێنتینایی کە لە تۆتێنهام دوور خراوەتەوە ئەستەمە لە یانەیەکی گەورە دەست بە پیشەکەی بکاتەوە.

ئەو راهێنەرە پێش وەستانی خولەکان ناوی بە یانەکانی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتدەوە بەسترابووە، بەڵام ئەستەمە بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی ئەم یانانە بکات.

Back to top button