ئه‌وروپائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

فەرمی: پۆکێتینیۆ لەلایەن یوێفا بۆ یەک یاری لە چامپیۆنزلیگ سڕ کرا

یاریگا
ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ، راهێنەری ئارجێنتینایی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند لەلایەن یوێفا بۆ یەک یاری سڕکرا.

ماڵپەری فەرمی یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” بڵاویکردەوە راهێنەری یانە لەندەنییەکە بە هۆی دواکەوتن لە هاتنە ناو یاریگا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ئەیاکسی هۆڵەندا، بریاردرا کە بۆ یەک یاری سڕ بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە سزاکەی پۆکێتینیۆ فایناڵی چامپیۆنزلیگ جێ بەجێ ناکرێت و وەرزی داهاتوو لە یەکەم یاری ناتوانێت بەشداری بکات.

Back to top button