ئیتاڵیا

ئامادەیی ڕۆناڵدۆ بۆ یاریی داهاتوو یەکلایی بوویەوە

یاریگا- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پشووی کریسمسی لێ بووە دوو پشوو کاتێک ئەمشەو لە میانی خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەر، ناوبراو وەک باشترین یاریزانی سەدە (20 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا) وهەڵبژێزدرا.

لە ئێستادا دۆن لە دوبەی ئیماراتە بەهۆی ڕێوڕەسمی خەڵاتەکەوە و، ئەوە دەنگۆیەکی دروست کردووە کە پێش گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنانەکانی یوڤێنتوس، دەبێ بۆ ماوەی 14 ڕۆژ خۆی کەرەنتینە بکات.

بەڵام هەر زوو ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، کریستیانۆ ناچاری ماوەی خۆ-دابڕان نابێت و سبەی دووشەممە دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا و پێوەندی بە ڕاهێنانەکانی یوڤیۆە دەکات بۆ یارییەکەیان بەرامبەر ئۆدینێزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button