ئینگلتەرا

كلۆپ: محەمەد سەڵاح جێبەجێكەری یەكەمی لێدانە سزاكانی لیڤەرپول نیە

یاریگا- یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لێدەری یەكەمی لێدانە سزاكانی لیڤەرپولی ئاشكرا كرد.

محەمەد سەڵاح سەركەوتوو بووە لە تۆماركردنی كۆتا حەوت لێدانی سزاكە ئەنجامیداوە، هەندێك پێیان وابوو كە كەسی یەكەمە بۆ لێدانە سزاكانی ڕێدز.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا كلۆپ ووتی: جەیمس میلنەر جێبەجێكەری ژمارە یەكی لێدانە سزاكانی لیڤەرپولە ، ئەگەریش لە یاریگادا نەبێت ئەوا محەمەد سەڵاح جێبەجێی دەكات.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر میلنەر لە یاریگادا بێت،ئەوا خۆی بڕیار دەدات ،ماوەیەكی زۆرە بەوشێوەیەیە و هیچ ناگۆڕدرێت.

” سەڵاح و میلنەر توانیویانە چەندین لێدانی سزاگۆڵ تۆمار بكەن  ئەمەش بۆ ئێمە زۆر باشە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button