ئیسپانیا

مێسی خۆی بە قەرزاری دوو ڕاهێنەر دەزانێت

یاریگا- لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بارسێلۆنا باس لە ڕۆڵی دوو ڕاهێنەر دەکات کە وەک یاریزان بەرەو پێشەوەیان بردووه و زۆریان لێوە فێر بووە.

لیۆ کە ئێستا بۆپشووەکانی کریسمس لە ئەرجەنتینە، له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Jordi Evole و ڕۆژنامەی مارکا بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەی بڵاوکردۆتەوە، باسی ڕۆڵی پیپ گواردیۆلا و لویس ئێنریکی دەکات و دەڵێ: “پیپ خاوەنی تایبەتمەندییەکە وات لێ دەکات شتەکان لە یەک ڕێگەوە ببینی: چۆن ئامادەکاریی دەکات بۆ یارییەکان، چۆنێتی بەرگریکردن، چۆن هێرش دەبەیت. کتومت پێی دەوتی یاریەکە چۆن دەبێت و چۆن هێرش دەبەیت بۆ بردنەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا مێسی گوتیشی: “خۆشبەخت بووم ژێر دەستی گواردیۆلا و ئێنریکی ڕاهێنانم کردووە. دوو باشترینن و ئەوان بوون وایان لێ کردم له ڕووی جەستەیی و هۆشمەندیەوە زۆر گەشە بکەم. هەروەها ئەو زانستەی تەکتیکیەی فێریان کردم.”

بابەتی زیاتر

Back to top button