جیهان

گۆڵپارێزە گۆڵكارەكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پاراگوای كاندید دەكات

یاریگا- گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی پاراگوای خۆسێ لویس چیلاڤێرت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پاراگوای كاندید كردووە كەوا بڕیارە لە ساڵی 2023ئەم هەڵبژاردنە بەڕێوە بچێت.

چیلاڤێرتی تەمەن 55 ساڵ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر خۆكاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پاراگوای ڕاگەیاند.

چیلاڤێرت یەكێكە لە بەناوبانگترین یاریزانەكانی مێژووی پاراگوای , 12 نازناوی بەدەستهێناوە وسێ جار لەلایەن فیفاوە بووە بە باشترین گۆڵپارێزی جیهان.

گۆڵپارێزەكەی پێشووی پاراگوای 729 یاری لەگەڵ سەرجەم ئەو یانەنە ئەنجامداوە كە یاری بۆ كردوون و توانیویەتی 59 گۆڵ تۆمار بكات.

هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەكەی 74 یاری كردوە و 8 گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button