فه‌ره‌نسا

مباپێ ماڵئاوایی لە تۆخێل دەكات

یاریگا- كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات ماڵئاوایی لە تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر كرد.

چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامە جیهانیەكان ئەوەیان پشتڕاستكردەوە كە تۆخێل لە مەشق و ڕاهێنانی پاریس دوورخراوەتەوە.

لای خۆیەوە مباپێ لە ستۆری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و تۆخێلی داناوە و نووسیوویەتی: ”كەس لێرە ئەو كاتانەی لەگەڵ تۆی لەبیر ناچێت ، ڕستەیەكی جوانت لە مێژووی یانەكەدا نووسیەوە ، سوپاس ڕاهێنەڕ ”.

شایەنی باسە ماوریسۆ پۆچەتینۆ نزیكترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی تۆخێل.

بابەتی زیاتر

Back to top button