فه‌ره‌نسا

بەپەله: پاریس تۆماس توخێلی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە

یاریگا- یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تۆماس توخێلی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان دوورخستەوە.

لەسەر کار لابردنی توخێل تەنها دوای چەند کاتژمێرێک دێت له بردنەوە گەورەکەی شەوی ڕابردوویان 4-0 له خولی فەڕەنسی و، پاش چوار مانگ لە گەیاندنی پی ئێس جی بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ڕابردوو.

پاریس کۆتا یاریی خۆی پێش پشووییەکی سێ هەفتەیی ئەنجام دا و، بە گوێرەی سکای ئەڵمانی، لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی پاریس بە توخێلی ڕاگەیاندووە کە ئەوە کۆتایی وێستگەکە دەبێت لەگەڵیان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، هەریەکە لە پۆچێتینۆ و ماسیمیلیانۆ ئالێگری پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button