جیهانگرنگترین

فەرمی: میسی ژمارەكەی پێلێی شكاند وەك خاوەن زۆرترین گۆڵ بۆ یانەیەك

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕیكۆردەكەی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی شكاند و بوو بە تاكە یاریزان زۆرترین گۆڵی بۆ یانەیەك تۆمار كردبێت.

لە یاری پێشووتری یانەكەی بەرامبەر ڤالینسیا لیۆ گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد و بەوەش گەشتە گۆڵی ژمارە 643ی خۆی و ڕیكۆردەكەی پێلێی یەكسان كردەوە و هەر لەو یاریەدا یاریگای كامپ نۆو بە بێ ئامادەبوونی هاندەر ئاهەنگی ئەو دەستكەوتە مەزنەی كاپتنەكەیان گێڕا.

دوای یەكسان كردنەوەی ژمارەكەی لای خۆیەوە پێلێ پیرۆزبایی لێ كرد و هەر زووش میسی وەڵامی دایەوە.

لە یاری دوێنێیان بەرامبەر ڤایادۆلید لیۆ توانی گۆڵی سێیەمی بلاوگرانا تۆمار بكات و بەفەرمی ژمارەكەی پێلێ بشكێنێت و ببێت بە یەكەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرترین گۆڵ بۆ یانەیەك تۆمار بكات بە 644 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button