جیهانگرنگترین

‎یەكەم لێدوانی پێلێ دوای یەكسانكردنەوەی ڕیكۆردەكەی لەلایەن لیۆوە

یاریگا- ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێلێ، پیرۆزبایی خۆی لە ئەفسانەی زیندووی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی كرد، دوای ئەوەی توانی ژمارەكەی یەكسان بكاتەوە.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی لەگەڵ ڤالینسیا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، میسی توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە لیۆ كۆی گۆڵەكانی بەرزكردەوە بۆ 643 گۆڵ بە درێسی بارسێلۆناوە ، بەوەش ژمارەكەی پێلێی لەگەڵ سانتۆس یەكسان كردەوە.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئەفسانەكەی پێشووی سامبا لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی:” كاتێك دڵت پڕ بووە لە خۆشەویستی ، گۆڕینی ڕێگاكەت زەحمەتە ، دەزانم هەموو ڕۆژێك كە درێسەكەت لەبەردەكەیت هەستت چۆن دەبێت ، دەزانم هیچ شوێنێكی تر نیە ئەو هەستەت هەبێت بۆی ”.

” پیرۆزبایی ئەو ڕیكۆردە مێژوویەت لێ دەكەم لیۆنێل ، بەلام لە پێش هەموو شتێكەوە پیرۆزبایی میژووە جوانەكەت لێ دەكەم، من زۆر سەرسامم بە تۆ ”.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button