جیهانگرنگترین

لیۆ وەڵامی پەیامەكەی پێلێ دەداتەوە

یاریگا- دوای یەكسان كردنەوەی ڕیكۆردەكەی لەلایەن ئەفسانەی بارسێلۆنا لیۆنێل میسیەوە ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێلێ پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گۆڵكارەكەی بلاوگرانا كرد و لیۆش وەڵامی دایەوە.

لە یاری ڕابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤالینسیا لیۆنێل میسی توانی گۆڵێك تۆمار بكات و بەوەش كۆی گۆڵەكانی لەگەل بارسێلۆنا بۆ 643 گۆڵ بەرزكردەوە و ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ پێلێ بۆ سانتۆس یەكسان كردەوە.

“لێرەوە خوێنەری پەیامەكەی پێلێ بۆ لیۆ بن”

میسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی وەڵامی پەیامەكەی پێلێ دەداتەوە و نووسیوویەتی: ”سوپاس بۆ وشەكانت ، هەستێكی جوان بوو ئەو وشانە لە كەسێكی گەورەی وەك تۆوە هاتوون ، باوەشێكی گەورە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button