فه‌ره‌نسا

ڕووداوێكی دڵتەزێن لە خولی فەڕەنسیدا مردنی لێدەكەوێتەوە

‎یاریگا- ڕووداوێكی دڵتەزێن لە یاریگای لا موستوار لە یاری نێوان لۆریان و ڕین ڕوویدا.

یەكێك لە كرێكارەكانی یاریگای لاموستواری تایبەت بە لۆریان دوای كۆتایهاتنی یاری نێوان لۆریان و ڕین گیانی لەدەستدا.

ئەو پیاوە فەڕەنسیە تەمەن 38 ساڵانە دوای ئەوەی بەشێك لە سیستەمی ڕووناكی ناو یاریگاكە كەوت بە سەریدا بوو بە هۆی گیانلەدەستدانی.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فەڕەنسا ئەوە پشتڕاستكراوەتەوە كە ئەو كرێكارە خۆبەخشانە لە یانەی لۆریان كاری كردووە بە برینێكی سەختەوە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

دیمەنی ڕووداوەكە

بابەتی زیاتر

Back to top button