ئیسپانیا

ڕۆژنامەیەكی مەدریدی: ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئیبار هەژمار نەكرد

یاریگا- ڕۆژنامەكانی نزیك لە ڕیاڵ مەدریدیش پێیان وایە ناوبژیوان لێدانێكێ سزای ئاشكرای بۆ ئیبار هەژمار نەكردووە.

ڕیاڵ مەدرید توانی بردنەوەیەكی گرنگ لە یاریگای ئیبار بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە بباتەوە.

بەڵام دیمەنێكی یاریەكە مشتومڕی زۆری لەسەر بوو دوای ئەوەی تۆپێك بەردەستی ڕامۆس كەوت لە خولەكەكانی كۆتایی یاریەكەدا.

لە دوای یاریەكە ڕۆژنامەی ماركای نزیك لە یانە شاهانەكە ئاماژەی بەوە كرد كە لێدانێكی سزای درووست بۆ ئیبار هەژمار نەكراوە.

بەپێی ئەندیگار ئۆلیڤەر پسپۆڕی ناوبژیوانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ، سێرجیۆ ڕامۆس لەكاتی دوورخستنەوەی تۆپەكە بەردەستی دەكەوێت و لاشەی دەجوڵێنێت و ڕێگری دەكات لە چوونی تۆپەكە بۆ ناو گۆڵەكەی خۆیان، لەبەر ئەوەش دەبوو ناوبژیوان ئاماژەی بە لێدانی سزا بكردایە دژی ڕیاڵ ، ئەوە بوو هیچ لێدانێكی سزای هەژمار نەكرد.

دیمەنەكەی ڕامۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button