جیهان

لە نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی، نادال باشترینی خۆی هەڵدەبژێرێ

یاریگا- ڕافایل نادال ڕووبەڕووی پرسیارە باوەکەی سەردەم کرایەوە لە نێوان کریسیانۆ ڕۆناڵدۆ کامیان هەڵدەبژێرێ.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ گۆڤاری Celebrity، نادال چەند بابەتێکی باس کرد و لە نێویشیاندا بابەتی پڕ مشتومڕی ڕۆناڵدۆ-مێسی. تێنسزانه ئیسپانیەکه بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “مێسی یاخود ڕۆناڵدۆ؟ ئەمە پرسیارێکی زۆر قورسە، بەڵام وەک ئەوەی من بینیومە ئەوا ڕۆناڵدۆ. کریستیانۆ ناڵێم، مەبەستم ڕۆناڵدۆی دیاردەی بەڕازیلی. کریستیانۆ و مێسی باشترینی ئەم سەردەمەن. بەڵام لای من باشترینی هەموان ڕۆناڵدۆ لویز نازاریۆ دالیمایە.

نادال هەر سەبارەت پەسن کردنی “دیاردە” گوتی: “دیاردەم بینی کاتێک مامم یاریی بۆ بارسێلۆنا دەکرد. دەتوانم بڵێم چەند یاریزانێکی سەیر بوو، چەند نایاب بوو.”

بابەتی زیاتر

Back to top button