ئه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤێنتۆس هێرشبەرەکەی ناپۆلی دەوێت

یاریگا
یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئامادەیە ئارکادیۆس مێلیک هێرشبەرە پۆلەندیەکەی ناپۆلی زستانی ئەمساڵ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆمیۆ ئاگرێستی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە خانمە پیرەکە لە هەوڵی ئەوەدایە زستانی ئەمساڵ هێرشبەرەکەی ناپۆلی بگوازێتەوە، بەڵام ئەو یانەیە لە پێناو دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، ئامادەنیە کەمتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە ئەم وەرزە بە تەواوەتی پشتگوێ خراوە و بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

مێلیک هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی کۆتایی دێت و ئەو کات دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button