ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنایان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە یانە كەتەلۆنییەكە ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بلاوگرانا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: دیست ، لینگلێت ، ئاراوخۆ ، ئەلبا

هێڵی ناوەند: پیانیچ ، دی یۆنگ ، پیدری

هێڵی هێرشبردن: میسی ، برایسوەیت ، گریزمان

شایەنی باسە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە و هەرچی یانەی بارسێلۆناشە لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیەكە دێت بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button