جیهان

ئەم وەرزە كۆتایی هات بۆ یاریزانێكی بارسێلۆنا كە بە خواستن یاری بۆ یانەیەكی دیكە دەكات

یاریگا- موسا واگی سەنیگالی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كە ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی پاوك سالۆنیكی یۆنانی دەكات تووشی پێكانێكی سەخت هات.

واگی لە كۆتا یاری یانەكەی كە یەكشەممەی ڕابردوو بەڕێوە چوو، لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تۆپ لە گۆڵەكەیاندا ئەژنۆی بە توندی بەر شیشی گۆڵ دەكەوێت و بە ئازارێكی زۆرەوە یاریگای جێهێشت.

ڤیدیۆی دیمەنەكە:

پشكنینە پزیشكیەكان كە بۆ یاریزانە تەمەن 22 ساڵانەكە كراوە دووپاتیانكردووەتەوە ناوبراو تووشی پێكانێكی سەخت بووە و دەبێت نەشتەرگەری بۆ بكرێت و بەوهۆیەشەوە ناتوانێت تا كۆتایی وەرز بگەڕێتەوە یاریگاكان.

پەڕەی فەڕمی بارسێلۆنا لە تویتەر نووسیوویەتی: ” دڵمان لەگەڵ تۆیە ، هیوای چاكبوونەوەی خێرات بۆ دەخوازین ، موسا بە بەهێزی بمێنەوە ”.

دیمەنی پێكانەكەی موسا واگی

بابەتی زیاتر

Back to top button