ئیسپانیا

‎كاندیدێكی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا: بە بڕێكی كەم نەیمار دەگەڕێنینەوە

یاریگا- جۆردی ڤاری ، كاندیدی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد ئەگەر ببێتە سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە ، ئەواكار لەسەر گەڕانەوەی نەیمار دەكات بۆ یانەكە بە بڕێكی كەم.

ڤاری، یەكێكە لە پاڵێوراوە بەهێزەكانی سەرۆكایەتی بلاوگرانا ، لەو هەڵبژاردنانەی كەا بڕیارە لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا كاندیدەكەی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا ووتی: دڵخۆش دەبم ئەگەر نەیمار بگەڕێتەوە بۆ لای ئێمە ، بەڕای من ئەو دووەم باشترین یاریزانی جیهانە ، هەموو كەسێكی چواردەوری هەست بە دڵخۆشی دەكەن.

هەروەها ووتیشی: هێنانەوەی بڕێكی زۆری ناوێت ، ئێمە زیاتر لە 40 تا 50 ملیۆن یۆرۆ نادەین ، لەگەڵ مافی سپۆنسەری كردن و فرۆشتنی درێس ، بەڵام پێش هەموو شت دەبێت ئەو دۆسیەی دژی یانەكە هەڵبگرێت.

سەبارەت بە میسی ووتی: هێشتنەوەی لیۆ كاری سەرەكیە ، هیوادارم یەكەم شت كە دەیكەم ، لە ئەگەری دەرچوونم ئەوە بێت كە میسی گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button