فه‌ره‌نسا

توخێل زانیاریی دەربارەی وادەی گەڕانەوەی نێیمار خستە ڕوو

یاریگا- لێدوانەکانی تۆماس توخێل تا ڕادەیەکی زۆر ترس و دڵەڕاوکێی لای هاندەرانی پاریس ڕەواندەوە کاتێک زانیاریی نوێی لەسەر بارودۆی پێکانەکەی نێمار خستە ڕوو.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر لۆریان، توخێل گوتی: “پێکانەکەی نێیمار مەترسیدار نییە و سبەینێش پشکنینی بۆ دەکرێتەوە. ناتوانم بڵێم بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیل [20ی ئەم مانگە] یاریی دەکات، بەڵام کارێکی مەحاڵیش نییه.”

نێیمار یەکشەممهی ڕابردوو بەرامبەر لیۆن دووچاری پێکا هات کە وا دەرکەوت زۆر مەترسیداربێ، هەر بۆیەوە بە ناچاریی بردرایه دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button