ئه‌ڵمانیا

لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی یاریزانی ئاڵتوونی بۆ ساڵی 2020 بردەوە

یاریگا- ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ، خەڵاتی یاریزانی ئاڵتوونی بۆ ساڵی 2020 بردەوە.

خەڵاتی یاریزانی ئاڵتوونی لەلایەن ڕۆژنامەی ” تۆتۆ سپۆرتی ”ئیتاڵیەوە دەدرێتە باشترین یاریزانی جیهان.

گۆڵكارە پۆڵەندیەكە وەرزی ڕابردوو لەگەل بایرن میونشن توانی سەرجەم نازناوەكان ( خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیا و سوپەری ئەڵمانی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و سوپەری ئەوروپا) بباتەوە.

سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتەكە لیڤاندۆڤسكی ووتی: دڵخۆشم بە بردنەوەی ئەم خەڵاتە ، وەرزێكی نایابمان بەڕێكرد ، بردنەوەی چامپیۆنسلیگ هەستێكی تەواو تایبەت و جیاوازە ،خەونیێك بوو دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر هاتە دی ، لە كۆتاییدا گرنگ ئەوە نیە چەند نازناومان بردووەتەوە بەڵكو ئەوە گرنگە دەتوانین چەندین نازناوی دیكە ببەینەوە.

لیڤاندۆڤسكی و خەڵاتی یاریزانی ئاڵتوونی بۆ ساڵی 2020

بابەتی زیاتر

Back to top button