ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

بەرگریکارێکی دیکەی لیڤەرپوول تووشی پێکان بوو

یاریگا
جۆیل ماتیپ، بەرگریکاری کامیرۆنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر فولهام تووشی پێکان بووە.

رۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی رێدز لە یاریی یانەکەی بەرامبەر فولهام کە یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات، لە پشتی تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە ئەستەمە بۆ یاریی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر تۆتێنهام ئامادە بێت.

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول دوای یارییەکە پێکانی ماتیپی پشت راستکردەوە، بەڵام بێ ئاگایی خۆی لە وادەی دوورکەوتنەوەی راگەیاند و چاوەڕێ راپۆرتی پزیشکی دەکات.

Back to top button