ئینگڵته‌رافه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە: جیرارد هۆوڵیێر کۆچی دوایی کرد

جیرارد هۆوڵیێر راهێنەری فەڕەنسی ناودار و راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول، پاریس، لیۆن و هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

جیرارد بەر لە چەند رۆژێک نەشتەرگەرییەکی دڵی بۆ ئەنجامدرا بەڵام هەردوو سەرچاوەی لێ ئیکویپ و ئاڕ ئێم سی رایانگەیاند ناوبراو ئەمڕۆ گیانی سپاردووە.

ناوبراو لە ١٩٨٥ ناسناوی خولی فەڕەنسی بۆ پاریس سان جێرمان بەدەستهێنا،  کاتێکیش بووە راهێنەری لیڤەرپوول لە ١٩٩٨ توانی جامی ئەورووپا، جامی سوپەری ئەورووپا، جامی ئینگلتەرا و جامی خولی ئینگلیزی بۆ ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت. دواتر چووە لیۆن و دوو ناسناوی خولی فەڕەنسی بۆ ئەو یانەیە بەدەستهێنا. کۆتا ئەرکیشی لەگەڵ ئەستۆن ڤیلا بوو لە ٢٠١١دا بەڵام بەهۆی نەخۆشی دوای تەنها نۆ مانگ دەستی لەکار کێشایەوە و بەیەکجاری وازی لە کاری راهێنەرایەتی هێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button