ئیتاڵیا

دیبالا: هەندێك دەیانەوێت هاندەران دژی من هانبدەن

یاریگا- پاولۆ دیبالا ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ڕایگەیاند كەوا پێوویستی بە تۆماركردنی گۆڵە.

دیبالا گۆڵی یەكەمی یانەكەی بەرامبەر جەنەوا تۆمار كرد و دواتر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵی دیكەی یاریەكەی تۆمار كرد بەوەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەیان بردەوە.

لە دوای یاریەكە دیبالا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا ووتی: پێم وایە تۆماركردنی گۆڵ بۆ هێرشبەر زۆر شت دەگەیەنێت ، ئەو گۆڵانە متمانەت پێدەبەخشن لە كاتێكدا من زۆر پێوویستم پێیانە.

هەروەها ووتیشی: لە زۆربەی یاریەكاندا هەستم بە ئاسودەیی نەكردووە، هەستم دەكرد ئاستم وەك خۆم نیە ، زیاتر ئەو هەستەم دەبوو كە گۆڵم لەدەست دەدا، هیوادارم لە یاریەكانی داهاتوودا ئەو متمانەیە بەدەست بهێنمەوە.

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ پێرلۆ ووتی: پەیوەندیەكی گەورەم لەگەڵ ڕاهێنەر هەیە ، هەموو كات قسە دەكەین ، ئەو کەسێکە بە دەگمەن قسە دەکات، بۆیە زۆر باشە ئەم گفتوگۆ کەسییە هەبێت.

لە كۆتایشدا ووتی: یوڤێنتوسم خۆش دەوێت، هەمیشە ووتومە دەمەوێت لێرە بمێنمەوە ، پەیوەندیەكی باشم لەگەل هاندەران هەیە ، قسەی زۆر دەكرێت سەبارەت بە گرێبەستەكەم هەمووی بۆ ئەوەیە هاندەران لە دژم بوەستێنن ، زۆر دلسۆزم بۆ یانەكەم و هەمووان ئەوە دەزانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button