ئینگلتەرا

چیك دووبارە لەگەڵ چێڵسی وەڵ گۆڵپارێز دەردەكەوێت

یاریگا- پیتەر چیك، گۆڵپارێزی پێشووی چێڵسی دووبارە وەك گۆڵپارێز لەگەل هەمان یانە دەركەوتەوە.

چیك لە ئێستادا لە مەشق و ڕاهێنان دایە لەگەڵ گۆڵپارێزانی بلوز وەك گۆڵپارێزی چوارەم ناوی نوسراوە.

ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە ناوی لە لیستی چێڵسی خوار 23 سال تۆمار كراوە، دوای ئەوەی هەردوو گۆڵپارێزیان تووشی پێكان بوون.

ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشكرا كرد كە لە یاری ئەمڕۆی یانەی چێڵسی خوار 23 ساڵ گۆڵپارێزە تەمەن 38 ساڵانەكە بەشێوەیەكی سەرەكی دەردەكەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button