ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یانەیەکی گەورەی ئەورووپا لە گفتوگۆدایە بۆ حوسام عەوار و دێپای

یاریگا- هەواڵەکان باس لەوە دەکەن یانەی پاریس سان جێرمان چووەتە گفتوگۆوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ حوسام عەوار و مێمفیس دێپای.

وەک لە زانیارییەکانی  “RMC”ی فەڕەنسیدا هاتووە، ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان لەگەڵ هاوتاکەی لە یانەی لیۆن، میشێل ئۆلاس، کۆبووەتەوە بۆ ئەو گواستنەوەی عەوار. لە لایەکی دیکەشەوە بە پێی هەواڵێکی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی، لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی پی ئێس جی چاوەڕێی کۆتا بارودۆخی دێپای دەکات لەگەڵ لیۆن و ئەگەری چوونی بۆ بارسێلۆنا.

سەرچاوە فەڕەنسییەکان ئەوەشیان خستۆتە ڕوو کە لە ئێستادا گفتوگۆکان ڕابگرن و جارێکیتر لە بەهاری داهاتوو بێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button