ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سامی خدێرا رۆیشتن لە یوڤێنتۆس رادەگەیەنێت

یاریگا-سامی خدێرا ناوەڕاستکاری یانەی یوڤێنتۆس رایگەیاند لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکەی جێدەهێڵێت.

ناوبراو لەم وەرزەدا لە هیچ یارییەکی یانەکەیدا بەشداری پێنەکراوە و ناوی لە لیستی بانگهێشتکراوانیشدا نیە بۆ خولی پاڵەوانەکان، سامی بۆ بیڵد وتی “ئامادەم بۆ سەرکێشییەکی نوێ و دەمەوێت دووبارە تۆپی پێ بکەم. دووبارە شەڕ لەسەر سێ خاڵی یارییەکان بکەم هەموو هەفتەیەک. هێشتا ووزە و توانایەکی زۆرم تێدایە و چاوەڕوانی هاوینی ٢٠٢١ ناکەم بەڵکو بەنیازم لە زستانی ئەمساڵدا بڕۆم”.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد رەنگە پەیوەندی بە ئێڤەرتۆنەوە بکات و وتی “لەگەڵ کاڕلۆ ئەنشلۆتی زۆرجار بە تێل قسە دەکەین و نامە بۆ یەک دەنووسین. ئاگاداری بارودۆخی منە  و حەزم بەوەیە بچمە یانەیەک کە یاریزانی لاوی زۆربێت و یارمەتییان بدەم وەک گەوەیەک”.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئەوەی ئاشکراکردووە خدێرا و یۆڤی رێککەوتون لەسەر ئەوەی گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button