ئینگلتەراگرنگترین

تیاگۆ سیلڤا: هەرگیز یەکەم ئامۆژگاری ئەنشڵۆتی لە بیر ناکەم

یاریگا-تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری بە ئەزموونی یانەی چێڵسی باسی رۆڵی کارلۆ ئەنشڵۆتی دەکات لەسەر کاروانی وەرزشیی ئەو و بە تایبەت یەکەم ئامۆژگاری ئەو راهێنەرە.

تیاگۆ بەر لە یاری چێلسی بەرامبەر ئێڤەرتۆن کە ئەمەی دووهەمیان ئەنشڵۆتی راهێنەرایەتی دەکات، بۆ ئاڕ ئێم سی وتی “کارلۆ کەسێکە  زۆرم خۆشدەوێت، زۆر خۆشحاڵم کە لەگەڵیدا کارم کردووە لە میلانۆ و پاریس. کاتێک لە بەڕازیلەوە هاتمە ئیتاڵیا بۆ شەش مانگ نەمتوانی یاری بۆ میلان بکەم چونکە یاریزانی نا ئەوووپیان زۆر بوو، ئەوکات ئامۆژگارییەکی کردم و هەرگیزبیرم ناچێتەوە، وتی  تیاگۆ سەرەتا خۆت فێری زمان بکە، لەگەڵ خۆمان دەتبەم بۆ سەرجەم یارییەکان تەنانەت ئەوانەی دەرەوەی یاریگای خۆمان تاوەکو ماڵدینی ببینی و لێوەی فێربیت”.

ئەنشلۆتی لە ٢٠٠٩دا بەهرەی تیاگۆ سیلڤای نیشانی ئەورووپادا و لە ٢٠١٢دا پاش ئەوەی روویکردە پاریس جارێکیتر ئەو بەرگریکارەی لەگەڵ خۆی گواستەوە و هەشت وەرزی لەوێ بەسەربرد، تاوەکو هاوینی ئەمساڵ بوونە رکابەری یەکتر  لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button