ئیسپانیا

بنزیما ژمارەیەكی تۆمار كرد كە هیچ یاریزانێکی تر لەمێژووی ڕیاڵ مەدرید ئەوەی نەكردووە

یاریگا- كەریم بنزیما ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، ژمارەیەكی پێوانەیی بە بەشداریكردنی لە یاری یانەكەی دژی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆمار كرد.

بە پێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بنزیما بوو بە یەكەم یاریزان كە ئیسپانی نەبێت بەشداری زۆرترین یاری بكات بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە دوای ئەوەی ژمارەكەی ڕۆبەرتۆ كارلۆسی شكاند.

هێرشبەرە تەمەن 32 ساڵانەكە لە یاری پێشووی یانەكەی ژمارەكەی كارلۆسی یەكسان كردەوە كە لە 527 یاری بە درێسی یانە شاهانەكەوە بەشداری كردووە و لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید ژمارەكەی تێپەڕاند و بەوەش بنزیما بوو بە یەكەم یاریزان.

شایەنی باسە كەریم بنزیما لە ساڵی 2009 لە یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆنی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی مێرینگیەوە كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!