ئیسپانیا

كومان: هیوادارم ڕیاڵ مەدرید دێربی مەدرید بباتەوە

یاریگا- ڕونالد كومان ، ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیوادارە ڕیاڵ مەدرید دێربی مەدرید لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بباتەوە.

ئەمشەو هەردوو یانەكەی مەدرید لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەدا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر لیڤانتی كومان ووتی: دەتوانین باس لە یاریەكانی دیكە بكەین، بەڵام گرنگترین شت بردنەوەی یاری خۆمانە.

هەروەها ووتیشی: هیوادارم ڕیاڵ مەدرید یاری ئەمشەو بباتەوە بۆ كەمكردنەوەی جیاوازی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدریدی پێشەنگ.

شایەنی باسە ئەتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیەكەی گرتووە و بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی نۆیەم دێت بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ.

وابڕیارە سبەینێ بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆو ڕوووبەڕووی لیڤانتی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button