چامپیۆنزلیگ

بە ژمارەیەکی هەرگیز تۆمار نەکراوەوە ناوی میدتیلاند چووە تۆماری ژمارە پێوانەییەکانی چامپیۆنزلیگەوە

یاریگا- یانەی میدتیلاند بە مارەیەکی هەرگیز تۆمار نەکراوەوە ناوی چووە تۆماری ژمار پێوانەییەکانی مێژووی چامپیۆنزلیگەوە.

لە کۆتا گەڕی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یانە دانیمارکییەکە میوانداریی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی کرد و هەر لە خولەکی سەرەتای یاریەکە موحەمەد سەڵاح تۆڕی خاوەن ماڵی هەژاند.

مانگی نۆڤەمبەری ڕابردووش بە هەمان شێوە یانەی ئایاکسی هۆڵەندی لە خولەکی یەکەمی دەستپێکی یارییەکە گۆڵی میدتیلاندی هەژاند. بەوەش بوو بە یەکەمین یانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا لە دوو یاریی جیاوزدا هەر لە یەکەم 60 چرکەی دەستپێکدا گوڵیان لێ بکرێ.

یارییەکە 1-1 کۆتایی هات و میدتیلاند بە دوو خاڵەوە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد. هەر لەم گروپەدا لیڤەرپوول وەک سەرگروپ و ئەتاڵانتا بە دووەم سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 و ئایاکسیش بۆ یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button