چامپیۆنزلیگگرنگترین

یەکەم لێدوانی ئەو ناوبژیوانەی تۆمەتبارکرا بە رەگەزەرستی

یاریگا-ناوبژیوانی چوارەمی یاری نێوان باشاکشەهیر و پاریس سان جێرمان لە کۆتاییدا هاتە دەنگ و لە هەمان کاتیشدا سزاکەی راگەیاندرا.

سیباستیان کۆڵتیسکوی ناوبژیوان لەژێر رەخنە و فشارێکی تونددایە پاش ئەوەی شەوی رابردوو بە سوکایەتی رەگەزپەرستی تۆمەتبارکرا. ناوبراو لە لێدوانێکدا کە لە پڕۆ سپۆرتی میدیای وڵاتەکەی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت “من هەمیشە هەوڵدەدەم کەسێکی باش بم. بۆ چەند رۆژی داهاتوو هیچ هەواڵێکی میدیاکان ناخوێنمەوە، هەموو ئەوانەی دەمناسن دەزانن من کەسێکی رەگەزپەرست نیم، لانیکەم هیوادارم خەڵکی ئەوە بزانن “.

هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ئاشکرایکردووە هەڵەکەی سیباستیان دەکەوێتە چوارچێوەی  مادەی ٣١ی یاساکانی یوفا. هەرچەندە بەفەرمی رانەگەیەندراوە بەڵام ئەو یاسایە سزاکەی ١٠ یاری سڕکردنە.

شەوی رابردوو ویبۆی یاریدەدەری راهێنەری باشاکشەهیر ، ناوبژیوانەکەی تۆمەتبارکردووە بەوەی پێی وتووە “ڕەشپێست” ئەوەش بووە هۆی ئەوەی یاریزانانی هەردوولا یاریگا جێبهێڵن و یارییەکە تەواونەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button