ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یونایتد و یۆڤی لە گفتوگۆن بۆ ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانیان

یاریگا-هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتۆس گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە بۆ ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانیان.

جوریان ڤان ڤیسام رۆژنامەوانی دیاری هۆڵەندی لە نوێترین بابەتیدا ئاشکرایکردووە نوێنەری هەردوو یانە لە شاری مۆناکۆ  کۆبوونەتەوە و لە گفتوگۆدان بۆ ئاڵوگۆڕی پۆگبا  بە دیباڵا.

بەمەش پۆگبا بە یانەکەی پێشووی شاد دەبێتەوە و دیباڵاش لە کێشەی کەمی خولەکەکانی یاریکردن رزگاری دەبێت بە تایبەت پاش ئاستە بەرزەکەی ئەلڤاڕۆ مۆڕاتا لەگەڵ بیانکۆنێری و داگیرکردنی پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی یۆڤی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە یونایتد داوای ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات لەگەڵ دیبالا بۆ دەستبەرداربوون لە پۆگبا و گواستنەوەکە لەسەر رێککەوتنی بڕە پارەی داواکراوی یونایتد ماوەتەوە.

لەم چەند رۆژەشدا  مینۆ رایۆڵا بە راشکاوانە باسی لەوە کردبوو  چیرۆکی پۆگبا و یونایتد کۆتایی هاتووە و ئەو یاریزانە  لە گواستنەوەی زستانەدا ئۆڵد ترافۆرد جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button