ئه‌مریکا

سابێلا ڕاهێنەری پێشووی هەلبژاردەی ئەرجەنتین كۆچی دوایی كرد

یاریگا- ئەلیخاندرۆ سابێلا ، ڕاهێنەری پێشووی هەلبژاردەی ئەرجەنتین ، دوێنێ سێ شەممە لە تەمەنی 66 ساڵیدا دوای ململانێیەكی زۆر لەگەل نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و هەر لەوێش كۆچی دوایی كردووە.

سابێلا بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەیناڵاند، كە ئەوەش بووە هۆی جەلتەی دڵ و هەر بەوەش دنیای ئێمەی جێهێشت.

سابێلا توانی هەڵبژاردەی تانگۆ بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2014، كە لە یاری كۆتاییدا بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر ئەڵمانیا تووشی شكست هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button