ئه‌وروپائینگلتەرا

ناوی گۆڵپارێزەکەی لیڤەرپوول بە هەڵە نوسرا بوو

یاریگا
کاومهین کێلیەر، گۆڵپارێزی ئێرلەندنی یانەی لیڤەرپوول لەیاریی یانەکەی بەرامبەر وۆلڤەرهامبتۆن ناوەکەی بە هەڵە لەسەر درێسەکەی نوسرا بوو.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووە بە درێژایی تایمی یەکەمی یاریی یانەکەی بەرامبەر وێلڤەر، گۆڵپارێزەکە لاوەکەی رێدز ناوی بە هەڵە نوسرا بوو، ناوی دروستەکەی Kelleherـه کەچی یەک پیتی نەنوسرا بوو و بە Kellher تۆمار کرا بوو، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە دوای خۆیدا هێنا.
دوای کۆتاییهاتنی تایمی یەکەمی یارییەکە ئینجا سەرپەرشتی تیپەکە ئەمەی زانی و لە تایمی دووەم درێسێکیان پێدا کە ناوە دروستەکەی لەسەر نوسرا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button