ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسناڵ پەیوەندی بە ڤینگەرەوە دەکات

یاریگا-یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی پەیوەندی بە ئارسن ڤینگەری راهێنەری پێشوویانەوە کردووە لە گەرمی قەیرانە قوڵەکەی ئەو یانەیە بە دەست ئاست و ئەنجامەوە.

بەگوێرەی دەیلی مەیڵ ڤینای ڤینکاتیشام بەڕێوبەری گشتی یانەکە، سەردانی ڤینگەری کردووە تاوەکو فەڕەنسیە بە ئەزموونەکە قایل بکات بگەڕێتەوە ئەرکی مەشق و راهێنانی گەنەرز.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی ناکرێت ڤینگەر بەو داوایە رازی ببێت بەهۆی شێوازی دوورخستنەوەی لە یانەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا، پێشتریش وتبووی ئەو هەرگیز بۆ سەیری یارییش ناگەڕێتەوە ئارسناڵ.

گەنەرز دوای ١١ هەفتە لە پلەی ١٥هەمی ریزبەندی پریمەرلیگ دێت و لە کۆتا چوار یاریدا تووشی سێ شکست و بەرامبەربوونێک هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button