ئیسپانیا

کومان : ئێمە نیوەی دووەم باشتربووین

یاریگا-رۆنالد کومان  راهێنەری بارسێلۆنا باسی شکستە چاوەڕواننەکراوەکەیان دەکات بەرامبەر کادیز لە خولی ئیسپانی دا.

بارسا ١-٢ دۆڕا بە کادیز لەو یارییەی زۆرینەی ئەستێرەکانی یانەکە بەشداربوون.  کومان دوای یارییەکە وتی ”  لێکدانەوەی هۆکاری شکستەکە زەحمەتە، چەند یارییەکی دوای یەک ئاستێکی باشمان نیشاندا و بەڵام نیوەی یەکەمی ئەم یارییە باش نەبووین. لە نیوەی دووهەم باشتربووین بەڵام دۆڕان بەو جۆرەی کە روویدا سەرسوڕهێنەربوو. دۆڕاین بەهۆی هەڵەیەکی کتوپڕ کە نابێت بکرێت و لەوەوە دروست بوو وورد نەبووین لە یارییەکە. بەگشتی باش نەبووین نەک تەنیا بەرگرییکارەکان. هەندێک لەو گۆڵانەی لێمان تۆماردەکرێن زۆر زەحمەتە شییان بکەیتەوە بەڵام پێم وایە زۆربەیان لە نەبوونی ووردبینییەوەیە”.

دوای ئەم دۆڕانە بارسا لە ١٤ خاڵدا مەیەوە پاش تێپەڕبوونی ١٠ هەفتە و تەنیا سێ خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە!

بابەتی زیاتر

Back to top button