ئیسپانیا

ڤینیسیوس: بەدڵنیاییەوە گۆڵەکە هی منە

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆر دڵنیایە لەوەی گۆڵەکەی شەوی رابردوو ئەو تۆماریکردووە پاش ئەوەی گۆڵەکە بۆ گۆڵپارێزی سیڤیلیا هەژمارکرا.

ڤینیسیوس تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد بەڵام هەڵەی گۆڵپارێز و جوڵاندنی تۆپ بە ئاڕاستەیەکی جیاواز وایکرد بەفەرمی بۆ بۆنۆی گۆڵپارێزی سیڤیلیا هەژماربکرێت.

دوای یارییەکە ڤینیسیوس وتی “گۆڵەکە هی منە بەدڵنیاییەوە، من ئەو کەسەبووم لێدانەکەم ئاڕاستەکرد و گۆڵی من بوو. بردنەوەیەکی گرنگ بوو بۆ متمانە بەخۆ بوونمان. یاری دیکە هەبووە باش یاریمان کردووە بەڵام نەمانبردووەتەوە، گومانمان لە خۆمان نیە بەڵام هەموو سێ رۆژێک یارییەکمان هەیە و کەمێک ماندووکەرە بەڵام هەمیشە هەوڵدەدەین باشتربین”.

مەدرید بەو بردنەوەیە  سەرکەوت بۆ پلەی سێهەم، بەڵام شەش خاڵ لەدوای ئەتڵەتیکۆ مەدریدی پێشەنگەوەیە لە کاتێکدا ئەتلەتی یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button